AP ١٤٠٢ گوڵان ١٧ ١٤:٥٧

دوای 13 ساڵ؛

گەڕانەوەی سووریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی

گەڕانەوەی سووریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی

رەزامەندی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕاگەیێندرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، "لە کۆبونەوەیەکدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دیپلۆماسیەتی دیالۆگ و هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی عەرەبی کە عێراقیش پەسەندیکرد، هەوڵێکی ڕاستەقینەی هەبو بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی".

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کۆبونەوەیەکی بەپەلەیان لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە قاهیرە ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی سوریا، لەکاتێکدا کەمتر لە دو هەفتە ماوە بۆ بەڕێوەچونی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، کە لە 19ی ئایاردا بەڕێوەبچێت.

کۆمکاری عەرەبی لە کۆبونەوەیەکی بەپەلەدا کە لە مانگی تشرینی دوەمی 2011 لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە داوای کردبو، ئەندامێتی دیمەشقی لە کۆمارەکە هەڵپەساردبو، بە رەزامەندی 18 وڵات، لە کاتێکدا سێ وڵات، سوریا، لوبنان و یەمەن ناڕەزایەتیان دەربڕی و عێراقیش لەوکاتەدا خۆی لە بڕیاردان بەدورگرت.

News ID 45923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha